ستۆپ .. په‌رله‌مانتاری گه‌نده‌ڵ .
هه‌ركه باس له په‌رله‌مانتارێكی كوردستان ده‌كرێت ، له جه‌وهه‌ردا زۆر جیاوازی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارێكی ئه‌وروپیدا هه‌یه ، ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا به‌رژه‌وه‌ندی هاونیشتمانی له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه ده‌بنێت و خه‌می سه‌ره‌كی ئه‌و وه‌ك تاك و په‌رله‌مان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی كاریگه‌ر بۆ خۆشبه‌ختكردن و دروستكردنی فه‌زایه‌كی ئازاد و دادپه‌روه‌ر بۆ كۆمه‌ڵگه بخوڵقێنێت بێ جیاوازی ئینتیمای حیزبی و بیروڕای سیاسی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كوردستاندا، ده‌گوزه‌رێت به ناوی په‌رله‌مانتاری و په‌رله‌مانه‌وه ، رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وروپایه، ئه‌وه‌ی لێره‌دا هه‌یه ، ته‌نیا پڕكردنی گیرفانه‌و ئه‌وه‌ی كه خه‌می بۆ ناخورێت خۆشبه‌ختكردنی تاكی كوردستانیه‌و ئه‌وه‌ی بیری لێ ناكرێته‌وه دروستكردنی فه‌زایه‌كی ئازاد و دادپه‌روه‌رییه بۆ تاكه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هاونیشتمانیبوون . به پێچه‌وانه‌وه له‌و په‌رله‌مانه‌ی ئێمه‌دا ئیشكردن بۆ گیرفانی په‌رله‌مانتار جێگه‌ی ئیشكردن بۆ هاونیشتمانیانی گرتۆته‌وه .
ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانانی كوردستاندا ده‌گوزه‌رێت رێك بێ رێزیكردنه به‌رانبه‌ر تاكی كوردستانی، ئاخر له سایه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا مرۆڤ ناتوانێت تروسكایه‌ك له فه‌زای دادپه‌روه‌ری به‌دی بكات و هه‌ست بكات كه دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌یه ئازادی و دادپه‌روه‌ری بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات ، په‌رله‌مانتاری كوردستان كه تێوه‌گلاون له گه‌نده‌ڵی و خواردنی قوتی خه‌ڵك و بێ جیاوازی ئینتیمای حیزبیان خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ گیرفانی خۆیان و تێده‌كۆشن بۆ پێگه‌ی خانه‌واده‌كه‌یان و شۆڕش ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی تایبه‌تیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌داری كوردستاندا ، ئاخر له پای چی په‌رله‌مانتاری گه‌نده‌ڵ دیسانه‌وه 48 ملیۆن دیناری پێ بدرێته‌وه.
له پای چی په‌رله‌مانتار دوای كۆتایی هاتنی خوله‌كه‌ی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی تر وه‌ربگرێته‌وه ، ئه‌گه‌ر ده‌وامی كردووه فه‌رمانبه‌ریش ده‌وامی كردووه‌و ئه‌ركه‌كانی خۆیشی زۆر باشتر به جێ گه‌یاندووه، ئه‌ی بۆچی پاره وه‌رناگرێت له بری ئه‌و كارانه‌ی كردوویه‌تی، هه‌ڵبه‌ت وه‌رگرتنی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی له‌و شێوه‌یه له لایه‌ن په‌رله‌مانتاره‌وه هیچ موناقه‌شه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت و رێك ده‌چێته باری گه‌نده‌ڵیی و نادادپه‌روه‌رییه‌وه ، ئه‌گه‌رچی من ده‌زانم وه‌ری ده‌گرن و بیانووی شه‌رمنانه‌ی بۆ ده‌هێننه‌وه، چونكه ئه‌وانه له جه‌وهه‌ردا بۆ خزمه‌تكردن نه‌چوونه‌ته په‌رله‌مان و بۆ ئه‌وه چوونه‌ته ناو ئه‌و دامه‌زراوه گه‌نده‌ڵه تا له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان پێ بگه‌یه‌نن ، راسته پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیان به ئاشكرا و له رێگه‌ی یاساوه وه‌رگرتووه، به‌ڵام هیچ گومانم له‌وه نییه زۆرترین پاره‌یان له رێگه‌ی فرۆشتنی ده‌نگ و هه‌ڵوێسته‌كانیان و رێگه‌ی تایبه‌ته‌وه وه‌رگرتووه .