با چیتر نه‌بین به مه‌ڕ بۆ سیاسیه‌كان چونكه ئه‌وان لێهاتون له پیشه‌ی شوانكاره‌یی!!
با چیتر نه‌بین به مه‌ڕ بۆ سیاسیه‌كان چونكه ئه‌وان لێهاتون له پیشه‌ی شوانكاره‌یی!!
باشتره له بڕی ئه‌وه‌ی بۆ سیاسیه‌كان بژین ئێمه‌ی تاكی كورد بیر بكه‌ینه‌وه بۆ خۆمان بژین ، سه‌یركه هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی هه‌موو چوارده‌وری بۆ یه‌ك شت ده‌كاته قوربانی ئه‌ویش ئامانجهكهیهتی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ست بكات ژیانی خۆی چیتر دریژه‌ی نادا له زۆر كات هه‌ولده‌دات دوای نه‌مانی چیتر سیاسهتهكهشی درێژه پێ نه‌درێت . ئه‌وان بۆ خۆیان ده‌ژین له پێناو خۆیان ده‌ژین، سه‌یربكه له چ ژیانێكی شاهانه‌ی دا ده‌ژین له‌كاتێك دا ئیمه ده‌بینه ئامراز بو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان ده‌بینه قوربانی ئیمه بۆ ئه‌وان ده‌ژین ئیدی له‌و كولهمهرگیه هه‌رگیز رزگارمان نابێت ! .
ئه‌وه‌ی شایه‌نی پیناسه كردن بێت بۆ سیاسی سیاسه‌ت هیچترین وشه و ناشرینترین و تاوانبارترین وشه بۆ ئه‌وان به‌س نیه له پال ئه‌وه‌ش هه‌قه ئیمه له زمان و ئه‌ده‌ب دا قولبینهوه وشه گه‌لێك بدۆزینه‌وه به درنده‌كان وه‌سفیان بكه‌ین ! .
ئه‌گه‌ر هاولاتی له پێگه‌ی مروڤ بونی خودی خوی لێ ون بوو هیچ شتێك نایكاته‌وه به مرۆڤ مه‌رگه‌ر هه‌ستانه‌وه وشاركردنهوهی خۆی هاونشتمانیانی نه‌بێت . سیاسیه‌كان به فه‌رهه‌نگی ههلخهلهتێنهر و وشه‌ی رازاوه هه‌ر جارێك به شێوازیك دێن بۆ ئه‌وه‌ی كومهلگاكان له ژیر فه‌رمان و حه‌ز و ئاره‌زوی خۆیان بجوڵێنن.هیچ كات سیاسه‌ت و ئاشته‌وانی له پیگه‌ی هزری من یه‌كدی ناگریته‌وه پیشم وانیه هیچ كات یهكبگریتهوه چونكه سیاسیه‌كان ئه‌و ناكۆكیه نیوان كۆمه‌ڵگا به هه‌ل ده‌زانن بو گه‌یشتن به مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان . ده‌شێ به‌شیكی كومه‌ڵگا له‌و ده‌سه‌لاته نارازی بێت به پیچه‌وانه‌ش له‌وكاته دا سیاسیه‌كان له هه‌لخه‌له‌تاندنی ده‌نگی ناره‌زای زور لێزانانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن تاده‌گه‌ن به ئامانجی خۆیان.هه‌مومان یاری كردن به چاره‌نوسی مروڤ به ژینگه هه‌موو شته جوانه‌كان به قێزه‌ون ده‌زانین له سه‌روی هه‌مویانه‌وه یاری كردن به گیانی هاولاتی مرۆڤ هاونشتمانیانت . ئیمه له كاتێكدا وه‌ك مه‌ڕ خومان .
ئامانه‌تی شوانێك كردوه ئه‌و شوانه‌ش له هه‌وڵی پیگهیاندنمانه تا دواجار یان ده‌مان فروشیتهوه یانیش ده‌مانكاته قوربانی بۆ مه‌رامه‌كانی خۆی . كاتێكیش به‌هۆی هوشیاری روشنبیریهوه مروڤه‌كان له ئاستی مه‌ڕ بون دینه ده‌ره‌وه بوێر و چاونه‌ترسانه ره‌خنه له ده‌سه‌لات و سیاسیه‌كان ده‌گرن.سیاسیه‌كان ههلدهست به له سه‌ر دانی ئه‌و مروڤانه بو ئه‌وه‌ی مه‌ره‌كانی تر خه‌به‌ریان نه‌بێته‌وه . لێره‌دا ده‌بێت ئیمه ئاگاداری ئه‌وه بین ئاخۆ چ كه‌سیك مروڤێك دێت ره‌خنه ده‌گرێت ده‌شێت دوو كۆیله زور مه‌ترسی دار هه‌بن .. یه‌كیان روشنبیریك و نوسه‌رو به‌ناو روناكبیریك كه له بنه‌ره‌ته‌وه خودی خوی كۆیله‌ی دهسهلاتیكه به‌لام له به‌ر ئه‌وه‌ی خوی سودمه‌نده هه‌ڵده‌ستێت به گه‌وجاندنی خه‌لكی . مه‌ترسی دار تر له‌و كۆیله‌یه پیاوانی ئاینین له‌كاتێكدا ئاین به‌كارده‌هێنن بۆ مه‌به‌ستیكی سیاسی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بو گه‌وجاندن. هیشتا له‌وانه‌ش مه‌ترسیی دارتر كۆیله‌یه‌كی خویندنهواره كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر تاكه‌كانی هاولاتی به رای من زیاتره له ده كۆیله‌ی نهخوینهواره ئیدی پێویسته ئیمه ئه‌وه‌نده له خزمه‌ت ئه‌وه‌ین روژانه گوێ له وتهسیاسیهكان بگرین هه‌وڵبده‌ین له هوشیار كردنه‌وه‌ی خومان بین ئه‌وه‌نده بۆ خۆمان بژین تا ئه‌و راده‌یه كه ده‌توانین بۆ كۆمه‌لگای كوردسودبهخش بین .