!.. هانا نصرالدین صابر : دەسەلات و بریاردان
.سروشتی ژیان به‌هه‌موو بواره‌کانیه‌وه تایبه‌تمه‌ندیه‌کی سیاسیان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌کان
.په‌یوه‌ندیه‌کان پێك هاتون له‌هێزو ده‌سه‌ڵات ، ململانێ ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه له‌نێوخێزان و خێڵ و مه‌زهه‌ب و ڕێکخراوه‌کاندا
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌کۆمه‌ڵی سه‌ره‌تایدا باوكسالاری ره‌هابووە ، میراتی ده‌سه‌ڵاتییشی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و بۆ وه‌چه‌کانی دوای خۆی
له‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و هێز ده‌ورئه‌بینێ ، له‌وانه‌یه بۆ کات و سه‌رده‌می خۆی‌گونجاو بوبێت ، سه‌رۆك هۆز و خێڵه‌کانیش ته‌واوکه‌رو یارمه‌تیده‌ربون بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ده‌سه‌ڵاتانه ؛ به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ گۆرانکاریه‌کانی قۆناغی سه‌رده‌م به‌هه‌ندوه‌رناگیرێ یان قبوڵ ناکرێ
ئه‌مانه پێیان ئه‌وترێ ده‌سه‌ڵاتخواز ، که‌واته‌سیسته‌می سیاسی و پلانی جیاوازیان هه‌یه‌له‌بیرکردنه‌وه‌و کارکردن‌دا به‌ره‌و ڕێگای دیکتاتۆری ئه‌روات ، له‌دوایدا بڕیاری کۆتایی ته‌نها لای یه‌ك که‌س ئه‌بێت و گه‌رانه‌وه‌ی نابێت
که‌واته‌سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتخواز ئه‌که‌وێته سه‌روی کۆمه‌ڵ و یاسا‌و مێژو و سروشته‌وه‌تا وای لێدێت ئه‌بێته‌کاریزما بۆ چوارده‌وری ، چاوه‌ڕێی ملکه‌چی میلله‌تن بۆ فه‌رمانه‌کانیان
له سایه‌ی ئه‌م جۆره سیسته‌مه‌دا ئیراده‌ی سیاسی له كۆمه‌لگا سه‌ندراوه‌ته‌وه. گه‌ل بێمافی سیاسیه‌و وه‌ك خزمه‌تكار ، وه‌ك ئۆبجه‌كتی روتاندنه‌وه سه‌یر ده‌كرێ نه‌ك وه‌ك هاولاتی له دیدگای كۆمه‌لگای مه‌ده‌نیه‌وه. به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبی و بنه‌ماله‌ییه‌كان له سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه‌ن و ته‌نیا له‌م دیده‌وه سیاسه‌ت و كۆمه‌ل ده‌بینن. سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌سه‌لات په‌یوه‌ندی كه‌سیه نه‌ك موئه‌سه‌ساتی
کاتێك گۆرانکاریه‌سیاسیه‌کان دێنه‌ئاراوه ده‌سه‌ڵاتخواز له‌به‌رنه‌بونی توانای سیاسی بڕیارێكی سیاسی پێجه‌وانه به‌سه‌رخه‌ڵکیدا ئه‌چه‌سپێنێ ، که‌واته ڕقوکینه‌ی خۆیان به‌گه‌ل و دۆسته‌کانیان هه‌ڵئڕێژن
له‌ووڵاته‌پیشه‌سازی و ده‌وڵه‌مه‌نه‌کاندا گرنگه‌چی ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌یبات به‌ڕێوه‌چۆن پلان و نه‌خشه‌ی ئاینده دائه‌رێژێت و به‌هاوبه‌شی و به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌کان .
ئه‌گه‌ر به‌پێجه‌وانه‌وه‌بێت . ڕێگره له‌به‌دامه‌زراوه‌کردنی ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و نه‌بونی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی له‌سه‌ر ئاستی دنیا گرنگی نادات به‌به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان و زیانی گه‌وره به‌دوای خۆیدا دێنێت و پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تن