ئەمڕۆ بەشداری گرتبونەوەیەکی ڕێکخراوی رێگای ئازادیم کرد لە بەردەم پەرلەمانی بەریتانیا لە لەندەن. // I participated in an organized protest by the regay azady organization in front of the UK Parliament in London.
Today, I participated in an organized protest by the regay azady organization in front of the UK Parliament in London. Our goal was clear and direct:
“We will no longer allow the land of Iraq and the Kurdistan Region to be handed over to party militias!”
Party militias are a real and serious threat to the peace and security of our nation. The world must see and understand that we, as the people of Iraq and Kurdistan, will not accept armed powers to rule us under the name of politics and ideology, violating human rights and suppressing our freedoms.
I am proud to have signed our organization’s memorandum, which has now been formally delivered to the UK Parliament and the United Nations. This memorandum is not just words on paper; it is the cry of the people of Iraq and Kurdistan for liberation from the oppression of militias and armed groups.
I remain hopeful that the day will come when injustice and tyranny end in Iraq and the Kurdistan Region, and peace and stability return to our lands. The world must face this truth:
There can be no real peace as long as party militias and armed groups continue to exist!
Written by Hana Nasradin.
ئەمڕۆ بەشداری گرتبونەوەیەکی ڕێکخراوی رێگای ئازادیم کرد لە بەردەم پەرلەمانی بەریتانیا لە لەندەن. ئامانجەکەمان ڕوون و ئاشکرا بوو: “چیتر ڕێگا نادەین خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بە میلیشیای حیزبی بکرێت!
میلیشیا حیزبیەکان مەترسیەکی ڕاستەقینەن بۆ ئاشتی و ئاسایشی نیشتمان، و پێویستە جیهان بیبینێت و بیبیستێت کە ئێمە وەک خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێگە بە دەسەڵاتی چەکدار نادەین کە بە ناوی سیاسەت و ئایدۆلۆژیا دەستیان بە ڕفاندنی و پێشەل کردنی مافی مرۆڤ و ئازادیی کردووە.
بە خۆشحاڵیەوە ئیمزام لەسەر یاداشتنامەی ڕێکخراوەکە کرد و یاداشتنامەی فەرمی ڕێکخراوەکەمان بە پەرلەمانی بەریتانیا و نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) گەیاند، ئەم یاداشتنامەیە تەنها دەقێک نییە، بەڵکو هاواری میللەتی عێراق و کوردستانە بۆ رزگاربوون لە ژێر دەستی زۆرداری و میلیشیا حیزبیەکان.
بەهیوام کە ڕۆژێک دێت زوڵم و ستەم لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتایی پێدێت، و ئاشتی و ئارامی گەڕێتەوە بۆ ناوچەکەمان. پێویستە جیهان بەرەنگاری ئەم ڕاستییە ببێتەوە: هیچ ئاشتیەک لە هەبوونی میلیشیا و چەکدارانی حیزبیەکان بەدی نایەت
.نوسراوە لەلایان هانا نصرالدين