عەشیرەت و دەسەلات !!!!

عەشیرەت و دەسەلات !!!!
عەشیرەت چیە؟

عەشیرەت كۆمەڵە خەڵكێكن پشت و خزمایەتی یان خاك و سنورێكی جوگرافی پێكەوەیان دەبەستێتەوەو كەسێك بەپێی دەستوورێكی نەنوسراوەی پەیڕەو كراوی ناخۆی خۆیان كردوەتە سەرۆك و گەورەی خۆیان كە سەرجەم كێشەكانیان بۆ چارەسەر دەكات، دیاردەی عەشیرەت دیاردەیەكی دێرینەی كۆمەڵگە سەرەتاییەكانی مرۆڤایەتیەو لە زۆرینەی كۆمەڵگەكاندا بوونی هەیە، هەرچەندە لەزۆر كۆمەڵگەی مەدەنی كە خاوەنی دامەزراوەو یاسای نوسراوەی بەرجەستەن جێگەی بە حوكمی عەشایەری و یاساكانی گرتۆتەوە، بەڵام تا ئێستەش لە زۆر شوێنی دونیادا مۆدێلی ماوەو حوكمە عەشایریەكان باویان هەیە و ئەوەندەی عەشایەر و سەرۆك عەشیرەت كارەكانی دەچێتە پێش، یاسا و حكومەت و تەنانەت حیزبەكانیش ئەو رۆڵەیان نیە و هەرچی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیشە دەنگیان ناگات.
کاریگەری عەشیرەت :
لاوازکردنی یاسا: عەشیرەتەکان زۆرجار هەوڵ دەدەن لەجیاتی یاسای دەوڵەت، یاسای خێڵەکی و ڕێککەوتنی عەشایەری بەکاربهێنن، ئەمەش سەروەری یاسا لاواز دەکات هەر کارێک بیانەوێت بێ گوێدانە یاسا ئەنجامی دەدەن لە پێناو ویستی تاکە کەسی سەرۆک عەشیرەتەکە .
پێشێلکردنی مافی تاک: لە کۆمەڵگای عەشیرەتیدا بەرژەوەندی و بڕیاری عەشیرەت لەسەرووی ئازادی و ویستی تاکەکەسەوەیە. زۆرجار تاکەکان ناچارن مل بۆ بڕیاری کۆمەڵە بدەن و بە زەبر و هێزی عەشیرەتەکە ئەبێت ئەو کارە بکەن .
کێشەی کۆمەڵایەتی و تۆڵەسەندنەوە: کێشەی نێوان دوو کەس زۆرجار دەبێتە کێشەی نێوان دوو عەشیرەت، ئەمەش دەبێتە هۆی شەڕ و کێشەی درێژخایەن و خوێناوی زۆر جار لەو بەینەدا کەسانی بێ تاوان دەبنە قوربانی و خوێنیان دەرێژرێت بەبێ هۆکار .
خراپ بەکارهێنانی دەسەلات : هەندێک لە رەیس عەشیرەتەکان بەهۆی ئەو دەسەلاتە رەهایەی هەیانە بە خراپ بەکاری دەهێنن و ئازاری کەسانی خوار خۆیان دەدەن زۆرجار ئامادەنین بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەن راستەوخۆ دەست بۆ خوێنرشتن و کوشتنی دەبات چونکە دەسەلاتی تەواوی هەیە وە هەندێک لەمان دەستیان بە خوێنی زۆر کەس سورە هەندێک لە رۆژنامەنووس کاتێک شتانێک دەنووسن لەسەر بابەتێک ئاشکراکردنی راستیەکان ئەمەش دەبێتە هۆی کوژرانیان و زۆرێک لە بکوژەکان لەلایەن عەشیرەت و حیزبەکانەوە داڵدە دەدرێن ، زۆرێک لە حیزبەکان لەلایەن عەشیرەتەکانەوە پاڵ پشتی دەکرێن و لەبەرامبەر ئەوەشدا دەسەڵاتی زۆریان پێ دەدرێت .
لەکۆتایی : بە سەرنجدان لە ڕۆلی عەشایەری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆمان دەردەکەوێت زۆرێک لەو کێشانەی کە رودەدەن کەسانی دەست رۆیشتوون لە عەشیرەتەکاندا و زۆر بە ئازادانە دەسورێنەوە .

Recommendations - پیشنیار کراوەکان