بەوپەڕی شانازییەوە بەشداریم لە خۆپیشاندانێکی گرنگدا کرد کە لەلایەن ڕێکخراوی (ڕێگای ئازادی) ڕێکخرابوو. // with great pride, I took part in an important demonstration organized by the (regay azadi) organization.
Today in Manchester, with great pride, I took part in an important demonstration organized by the (regay azadi) organization. This demonstration was part of our ongoing series of activities and was held under the meaningful slogan: “The call for elections and false promises will not make us forget the betrayal of October 16!”
The main purpose of this gathering was to commemorate that historic and painful betrayal committed on October 16, 2017, by both ruling parties (the KDP and PUK) against our people. Through this event, we delivered a clear message to everyone that, in the name of elections and the so-called democratic process, our people continue to be deceived and manipulated.
As part of this demonstration, I, alongside my comrades, signed the organization’s memorandum. This memorandum will be sent to several relevant entities in the United Kingdom to raise awareness about the betrayal and dishonesty that exist within Iraq’s political process.
As always, we will continue our struggle to convey the message of truth and justice — and this was yet another step in that ongoing effort.
Written by Hana Nasradin.
ئەمڕۆ لە مانچستەر، بەوپەڕی شانازییەوە بەشداریم لە خۆپیشاندانێکی گرنگدا کرد کە لەلایەن ڕێکخراوی (ڕێگای ئازادی) ڕێکخرابوو. ئەم خۆپیشاندانە بەشێکە لە زنجیرە چالاکییە بەردەوامەکانمان و بە دروشمی پڕ مانای “بانگەشەی هەڵبژاردن و بەڵێنی ناڕاست، خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرمان لەبیرناکاتەوە!” بەڕێوەچوو.
ئامانجی سەرەکی ئەم گردبوونەوەیە، یادکردنەوەی ئەو خیانەتە مێژووییە قێزەونە بوو کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لەلایەن هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار (پارتی و یەکێتی) بەرامبەر بە گەلەکەمان ئەنجامدرا. ئێمە لێرەوە پەیاممان بە هەمووان گەیاند کە بەناوی هەڵبژاردن و پڕۆسەی دیموکراسییەوە، گەلەکەمان دووچاری فێڵ و گزیکاری دەکرێتەوە.
لە چوارچێوەی ئەم خۆپیشاندانەدا، منیش شانبەشانی هاوڕێکانم، یاداشتنامەی ڕێکخراوەکەمانم ئیمزا کرد. ئەم یاداشتنامەیە ئاڕاستەی چەندین لایەنی پەیوەندیدار لە وڵاتی بەریتانیا دەکرێت، بە ئامانجی ئاگادارکردنەوەیان لەو خیانەت و ناڕاستییانەی کە لە پڕۆسەی سیاسی عێراقدا بوونیان هەیە.
وەک هەمیشە، بەردەوام دەبین لە خەباتمان بۆ گەیاندنی پەیامی ڕاستی و دادپەروەری، و ئەمەش یەکێکی دیکە بوو لە هەنگاوەکانمان لەو پێناوەدا.
.نوسراوە لەلایان هانا نصرالدين